بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی دەرەوە گەیشتنی وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرگی لاڤرۆڤـ بە سەرۆكایەتی شاندێكی باڵای ڕووسیا بۆ بەغدا بە سەردانێكی فەرمی ڕاگەیاند.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە، ئەحمەد سەحاف، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : سێرگی لاڤرۆڤـ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە بەغدا، لەو ماوەیەدا چاوی بە سێ سەرۆكایەتی و لەگەڵ هاوتاكەی جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە فوئاد حسێن دەكەوێت و گفتوگۆ دەكەن لەسەر ڕێگاكانی پێشخستنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان بۆ مەودای فراوانتر.
ئاماژەی بەوەشكرد : سەردانەكەی وەزیری ڕوسیا بە سەركردایەتی شاندێكی پلە باڵادا دێت كە لە 25 دەزگای ڕاگەیاندن و كۆمپانیا گەورەكانی بواری نەوت و گاز لەخۆدەگرێت.