وەزیری دەرەوە بۆ بەرپرسێكی ئێرانی: عێراق لە پەیوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش بەرەوپێش دەچێت

سیاسی
  • 5-02-2023, 21:26
  • +A -A

    بەغدا - INA
    فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە ئەمڕۆ یەكشەممە بە مەهدی سەفری جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ دیپلۆماسی ئابووریی ئێران دووپاتكردەوە كە عێراق لە پەیوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش بەردەوام دەبێت.
    وتەبێژی وەزارەتەكە ئەحمەد سەحاف، لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : ئێوارەی ئەمڕۆ فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە پێشوازی لە مەهدی سەفری بریكاری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ دیپلۆماسی ئابووری كرد لەگەڵ شاندی یاوەری، ئاماژە بەوە دەكات كە لە كاتی كۆبوونەوەكەدا باسیان لە دۆسیەكانی بەرژەوەندی هاوبەش كرد.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا باسیان لە ئاستەنگەكانی بەردەم ناوچەكە كرد، جەختیشیكردەوە : لە میانی كۆبوونەوەكەدا جەخت لەسەر گرنگی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەردوو وڵات كرایەوە، بەتایبەتی لە دۆسیەی وزەدا، بەو پێیەی عێراق غاز لە ئێرانی دراوسێیەوە هاوردە دەكات بۆ بەهێزكردنی سیستەمی كارەبای نیشتمانی خۆی.
    وەزیر بەگوێرەی بەیاننامەكە ئاماژەی بەوەكردووە : كە عێراق پەیوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بەتایبەت كۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش و بەشێوەیەك دەست پێ دەكات كە بەرژەوەندی نیشتمانی عێراق بەرز بكاتەوە.