هه‌ولێرـ INA
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ جه‌وهه‌ر خورشید دزه‌یی، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خۆیان و خانه‌واده‌كه‌یان كرد بۆ كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو د. خورشید دزه‌یی باوكی.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه راگه‌یاند"
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ربڕينى هاوسۆزى و هاوخه‌ميى خۆى له‌گه‌ڵ خێزان و بنه‌ماڵه و كه‌سوكارى خوالێخۆشبوو، هه‌روه‌ها هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى باوكی به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به خانه‌واده‌كه‌یان ببه‌خشێت.
لاى خۆيه‌وه جه‌وهه‌ر خورشید دزه‌یی سوپاس و پێزانينی خۆی و خانه‌واده‌كه‌ی بۆ په‌يوه‌ندى و هاوخه‌مى و هاوبه‌شيى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ده‌ربڕى.