دەستەی دەستپاكی 7تۆمەتبار دەستگیر دەكات كە زیاتر لە یەك ملیار و نیو دیناریان پێبووە

ئەمنی
  • 5-02-2023, 20:21
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی دەستگیركردنی 7 تۆمەتباری ڕاگەیاند كە زیاتر لە ملیار و نیوێكیان لە پارێزگای نەینەوا هەڵگرتووە، بە تۆمەتی گواستنەوەی پارەی نافەرمی.
    ئاژانسەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تیایداهاتووە: بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ قاچاخچێتی بە نرخی دۆلار، دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی و فەرماندەیی پۆلیسی نەینەوا لە وەزارەتی ناوخۆ خۆیان چڕكردەوە هێزێكی هاوبەش دەستی بە ئەركی جیاواز كرد كە چەندین ناوچە و ڕێگای وشكانی لەخۆگرتبوو كە بۆ گواستنەوەی پارە بەكاردەهێنران لە پارێزگای نەینەوا.
    ئاماژەی بەوەشكرد : دوای ئەنجامدانی گەڕان و وردبینی حەوت تۆمەتبار بە دەستیانەوە دەستگیركران كە
    بڕی 1,654,035,000 ملیار دیناری عێراقی بۆ ئەنجامدانی گواستنەوەی دارایی بەشێوەیەكی نافەرمی بەكاردەهێنرێت،كە بە قاچاخ بۆ پارێزگاكانی باكور ئامادەكرابوو رەوانە بكرێت.
     ئاماژەی بەوەدا : كە وەزارەتی ناوخۆ بەردەوامە لە بەدواداچوون بۆ ئەوانەی كە زیان و هەوڵی تێكدانی ئابووری عێراق دەدەن و ئاماژەی بەوەدا كە وەزارەتی ناوخۆ بەردەوامە لە بەدواداچوون بۆ ئەو زیانبەخشانەی كە هەوڵی تێكدانی ئابووری عێراق دەدەن.