بەرگری دەستگیركردنی ئەفسەرێك رادەگەیەنێت لە ڤیدیۆ كلیپێكدا قسەی بێ رەوشتی گوتووە

ئەمنی
  • 5-02-2023, 18:46
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی بەرگری دەستگیركردنی ئەفسەرێكی ڕاگەیاند كە لە ڤیدیۆ كلیپێكدا قسەی بێ رەوشتی گوتووە، هاوكات ڕەوانەكردنی بۆ دەسەڵاتی دادوەری دووپاتكردەوە.
    وەزارەتەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : گومانی تێدا نییە ئەو قارەمانێتی و بوێرییەی كە تایبەتمەندی بە سوپای بوێری عێراقی و ئێستاش جێگەی سەرنج و پێزانینی بەرزە لای هەمووان ،بەڵام كردەی تاكە كەسییەكان لەسەر دامەزراوە سەربازییەكە و چوارچێوە فەرمی و پیشەییەكانی حساب ناكرێت، وەك ئەوەی بڵاوبووەتەوە هەندێك لە سایتەكانی سۆشیال میدیا ڤیدیۆیەكیان بڵاوكردەوە كە ئەفسەرێك قسەی بێ رەوشتی و نایاسایی دەكات كە هیچ پەیوەندییەكی بە كاری ئەمنی سەربازییەوە نەبووە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : دەسەڵاتی پەیوەندیدار لە وەزارەت ڕێوشوێنی یاسایی پێویستیان بەرامبەری گرتووەتەبەر و كاریان كردووە بۆ ئەوەی بەپێی بڕگەكانی مادەی (4ی تیرۆر) بخرێتە زیندانەوە و ڕەوانەی دەزگای دادوەری دەكرێت بۆ وەرگرتنی سزای دادپەروەرانەی خۆی بەپێی یاسا سەربازییەكان.