سەرۆك وەزیران ڕێنمایی سەبارەت بەو خۆپیشاندەران دەردەكات كە زیندانی سیاسین

سیاسی
  • 5-02-2023, 18:24
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە محەممەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕێنمایی لەبارەی ئەو خۆپیشاندەرانەوە دەركرد كە زیندانی سیاسین، لەوانەش ئازادكردنی مووچەی هەڵپەسێردراو بۆ مامەڵەی دادوەری چارەسەرنەكراو تا ئەو كاتەی بە شێوەیەكی یاسایی یەكلایی دەكرێنەوە.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی حكومەت لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە وتیایداهاتووە : لە وەڵامی داواكاری خۆپیشاندەران لەنێو زیندانیانی سیاسیدا كە پێشتر مووچەكانیان ڕاگیرابوو، سەرۆكی حكومەت محەمەد شیاع سودانی لیژنەیەكی تایبەتمەند لە بەشە پەیوەندیدارەكانەوە ئاڕاستە كرد بۆ ئەوەی چاویان پێیان بكەوێت و گوێ لە سكاڵاكانیان بگرێت.
    ئاماژەی بەوەشكرد : سودانی ڕێنمایی كرد كە چارەسەرەكان یاسایی بن و بەرژەوەندی گشتی دەوڵەت بپارێزن و لە هەمان كاتدا بەرژەوەندی هاوڵاتیانی زیانلێكەوتووی ئەم بەشە لەبەرچاو بگیرێن.
    ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی : لیژنەكە چاوپێكەوتن و ڕاوێژكارییەكانی لەگەڵ ئەو ئۆرگانە تەواو كردووە كە لێی پێكهێنراون، هەروەها ئەنجومەنی شورای دەوڵەت و دامەزراوەی زیندانیانی سیاسی و دەسەڵاتی خانەنشینی نیشتمانی و ڕاوێژكاری یاسایی لە نووسینگەی سەرۆكوەزیران وڕاسپاردەكانی خۆی پێشكەش كردووە كە لەلایەن سەرۆك وەزیرانەوە پەسەندكراون و لەوانە:
    - ئازادكردنی مووچەی ڕاگیراو بۆ مامەڵەی دادوەری یەكلا نەكراوەوە تا ئەوكاتەی بەپێی پێویست یەكلایی دەكرێتەوە بەگوێرەی یاسا.
    - لایەنی زیانلێكەوتوو كە داوای دووبارە دادگاییكردنەوە دەكات، سەبارەت بە مامەڵە یەكلاییكراوەكانی دادوەری، دوای تەواوكردنی ئامرازەكانی تانەدانی یاسایی.
    لیژنەیەكی تایبەتمەند لە نوێنەرانی دەسەڵاتی خانەنشینی نیشتمانی و نووسینگەی سەرۆك وەزیران و دامەزراوەی زیندانیانی سیاسی ئەو ڕاسپاردانەی سەرەوە جێبەجێ دەكەن.