بەغدا- INA
ئەمڕۆ یەكشەممە بەنگین ڕیكانی وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و شارەوانیی گشتی داوای لە كۆمپانیا فەرەنسییەكان كرد بەشداری بكەن لە جێبەجێكردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان لە عێراق.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : بەنگین ڕیكانی وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و شارەوانیی گشتی داوای لە كۆمپانیا فەرەنسییەكان كردووە، بەشداری لە جێبەجێكردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان بكەن لە عێراق لەكاتی پێشوازی كردنی باڵیۆزی فەرەنسا لە بەغدا ئێریك شیڤالییە و لەگەڵ بەڕێوەبەری ناوچەیی دەزگای گەشەپێدانی فەرەنسا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، كاترین بۆنۆ، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەرانی گشتی پلاندانان و ئاوەڕۆ لە وەزارەتەكە.
وەزیر جەختی لەسەر گرنگی قوڵكردنەوەی پەیوەندییە هاوبەشەكانی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست كردووەتەوە، بەتایبەتی دوای سەردانە سەركەتووەكەی ئەم دواییەی سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی بۆ پاریس و ئاماژەی بەوەشكرد : وەزارەتەكە پڕۆژەی زۆری لە بوارەكانی ڕێگاوبان و پرد و خانووبەرە و ئاو و ئاوەڕۆ، هەروەها لەسەر پڕۆژەكانی دیزاینی شارەكان.
لای خۆیەوە باڵیۆزی فەرەنسا لەمیانی دیدارەكەدا ویستی كۆمپانیا فەرەنسییەكان بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكان بەتایبەتی لە كەرتی ئاو، هەروەها پاڵپشتی دەزگای گەشەپێدانی فەرەنسا بۆ دابینكردنی دارایی پڕۆژەكان، لەوانەش فراوانكردن و پەرەپێدانی تۆڕەكانی ئاو لە موسڵ و وێستگەی پاككردنەوەی ئاوی قورس(ئاوی زێراب) لە خالیدییە لە پارێزگای ئەنبار.