بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی تەندروستی دەستبەسەرداگرتنی دەرمانخانەیەكی ئەهلی ڕاگەیاند كە بڕێكی زۆر دەرمانی تێدابوو كە لە دامودەزگاكانی وەزارەتەوە بە قاچاخ هێنرابوو.
بەڕێوەبەری گشتیی بەشی پشكنین لە وەزارەت،عەباس سەباح حەمیری لە ڕاگەیەنراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : تیمێكی هاوبەش لە بەشی پشكنینی دامەزراوە تەندروستییە تایبەتەكان لە بەڕێوەبەرایەتییەكە بە هاوكاری لەگەڵ هێزە ئەمنییە پەیوەندیدارەكان، هەڵمەتێكی پشكنینیان ئەنجامدا كە لەو ماوەیەدا دەست بەسەر دەرمانخانەیەكی ئەهلی گیرا كە بڕێكی لە دەرمانەكانی بە قاچاخ لە دامودەزگاكانی وەزارەتی تەندروستیەوە بەقاچاغ بردووە و ئاماژەی بەوەشكرد: رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر خاوەنەكانیان گیراوەتەبەر و ڕەوانە كراون بۆ دەسەڵاتی دادوەری.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەم ڕێكارە لە جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی وەزیری تەندروستی ساڵح حەسناوی هات، بۆ بەدواداچوون بۆ دەرمانخانە ئەهلییەكان و گۆڕینی دەرمان و پێداویستییە پزیشكییەكان بەمەبەستی پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی هاووڵاتیان و لێپرسینەوەی لەگەڵ بكەن و بەپێی یاسا ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری بكەن.
لە درێژەی قسەكانیدا : هەروەها لە یەكێك لە كۆگاكان و فەرمانگە زانستییەكان دەست بەسەر بڕێكی قاچاخ و بێ مۆڵەت و پشكنینی كۆنتڕۆڵی ماددە هۆشبەرەكاندا گیراوە، كە لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوە و ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری كراوە و ئاماژەی بەوەشكرد : تیمەكانی پشكنینی وەزارەت بەردەوامن لەبەدواداچوون و چاودێریكردنی بازاڕی دەرمانی ناوخۆیی و دامەزراوەكانی كەرتی تەندروستی تایبەت گەیشتن بە ئەولەویەتەكانی بەرنامەی حكومەت بە دابینكردنی دەرمانی سەلامەت و كاریگەر و پاراستنی ئاسایشی تەندروستی بۆ هاوڵاتیانی بەڕێزمان لە سەرجەم پارێزگاكانی وڵات.