بەهۆی سەرپێچی مەرجەكانی هاوردەكردن (3) كۆنتێنەر لە بەندەری ئوم قەسردەستی بەسەرداگیرا

ناوخۆ
  • 5-02-2023, 16:16
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی دەروازە سنوورییەكان دەستبەسەرداگرتنی (3) كۆنتێنەری پێشێلكردنی مەرجەكانی هاوردەكردن لە بەندەری ئوم قەسری باكووری ڕاگەیاند.
    وتەبێژی دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : دەسەتی دەروازە سنوورییەكان توانیویەتی بە هەوڵ و بەدواداچوونی ورد بۆ سەرجەم كاڵاكان لە بەندەری ئوم قەسری باكوور و بە هاوكاری لەگەڵ سەنتەری گومرگی دەست بەسەر (3) كۆنتێنەری (40 پێ) دا گیرا كە (ئامێری كشتوكاڵی و ئامێری كارەبایی و جلوبەرگی جۆراوجۆر) یان تێدایە بووە كە هەموویان پێشێلی مەرج و ڕێساكانی هاوردەكردنن چونكە لە ماوەی یاسایی ڕێگەپێدراو تێپەڕاندووە مانەوەیان لە بەندەرەكەدا بەبێ ئەوەی مامەڵە گومرگییەكانیان تەواو بكەن.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لیژنەیەك پێكهێنرا بە هاوكاری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەكانی كاركردن، بۆ ڕێكخستنی ڕاپۆرتێكی فەرمی دەستبەسەرداگرتن و ڕەوانەكردنی بۆ بنكەی پۆلیسی گومرگی ئوم قەسر بۆ ئەوەی بابەتەكە بخاتە بەر چاوی دادوەری لێكۆڵینەوە بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی گونجاو.