هەواڵگری سەربازی: لەناوبردنی (7) تیرۆریست لە چوار پارێزگا ڕاگەیاند

ئەمنی
  • 5-02-2023, 15:21
  • +A -A

    بەغدا- INA

    ئەمڕۆ یەكشەممە بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری سەربازی لەناوبردنی (7) تیرۆریستی لە بەغدا و ئەنبار و كەركوك و نەینەوا ڕاگەیاند.
    بەڕێوەبەرایەتییەكە لە ڕاگەیەنراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاند : بە ئۆپەراسیۆنی چۆنیەتی و هەوڵی هەواڵگریی جیاواز و وردی خەڵكی (هەواڵگری و ئاسایش)ی فیرقەكانی هەشت، دە، شانزە، و حەڤدە و بە هاوكاری لەگەڵ هەواڵگری و هێزێك لە لیواكانی ئەو فیرقانەە بۆسەكی توند لە ناوچەكانی هەمان پارێزگاكان دانرا، لە ئەنجامدا (7) تیرۆریستی لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە دەستگیركران بەپێی بڕگەكانی مادەی (4ی تیرۆر) لە قەزاكانی تەلكَیف و موسڵ و ڕومادی لە بازگەكانی ئەلئەقواس و شەهید ئاوس و كەركوك و دۆڕە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : كەسانی داواكراو ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراون.