سەرۆكی كۆمار بانگهێشتنامەیەكی فەرمی لە سەرۆك كۆماری سۆماڵەوە پێگەیشت

سیاسی
  • 5-02-2023, 14:55
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆك كۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید بانگهێشتنامەیەكی فەرمی لە لایەن حەسەن شێخ مەحمود سەرۆك كۆماری سۆماڵەوە بۆ سەردانی وڵاتەكەی پێگەیشت.
    سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : كە سەرۆكی كۆمار عەبدلەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ لە كۆشكی بەغدا پێشوازی لە باڵیۆزی سۆماڵ لە عێراق لیبان شێخ مەحمود كرد، ئاماژە بەوە دەكات كە باڵیۆز مەحمود بانگهێشتنامەیەكی فەرمی حەسەن شێخ مەحمود سەرۆك كۆماری سۆماڵەوە بۆ سەرۆكی كۆماری عێراق گەیاند و هەروەها جگەلە سڵاو و سوپاس بۆ هەڵوێستە ئەرێنییەكانی عێراق هەمیشە لەگەڵ سۆماڵی برا و خواستەكانی سەرۆك كۆمار بۆ كردنەوەی باڵیۆزخانەی عێراق لە مۆگادیشۆ.
    ئاماژەی بەوەشكرد : جەخت لەسەر قووڵایی پەیوەندیی برایانە و هاوكاری هاوبەش كرایەوە، هەروەها خواستی وڵاتەكەی بۆ بەهێزكردنیان لە بوارە جیاجیاكاندا بۆ بەرژەوەندی گەلانی سۆماڵ و عێراق.