خەزعەلی: هەنگاوەكانی سودانی و بانكی ناوەندی بووە هۆی پێشكەوتنێكی ڕوون لە قەیرانی دۆلاردا

سیاسی
  • 5-02-2023, 13:47
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەهلی حەق شێخ قەیس خەزعەلی ئەمڕۆ یەكشەممە دووپاتیكردەوە كە هەنگاوەكانی محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق و بانكی ناوەندی پێشكەوتنێكی ڕوونی لە قەیرانی دۆلاردا بەدەستهێنا.
    خەزعەلی لە تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: دەستخۆشی وپێشوازی لە ڕێكارە یاساییەكان و هەنگاوە ڕێكخستنەكەی سەرۆك وەزیران بە هەماهەنگی لەگەڵ ئیدارەی نوێی بانكی ناوەندی ئەنجامدرا كە هەڵوێستی فەرمی یەكگرتووی عێراقی بەرهەمهێنا لەگەڵ پێداویستیەكانی قۆناغی ئێستادا دەگونجێت و لە ئەنجامدا پێشكەوتنێكی ڕوونی لە قەیرانی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و بووە هۆكاری گرانی تێچووی بژێوی ژیانی عێراقییەكان كە لەماوەی رابردوو بەدەستیەوەیان دەناڵاند.
    ئاماژەی بەوەشكرد : فەرەیی دارایی و هەنگاوە بنیاتنەرەكانی حكومەت لەسەر ئاستی ئابوری و بازرگانی كاریگەرییەكی ڕوونی دەبێت لەسەر گەلی ئازیزمان لە عێراق، ئاماژەی بەوەشكرد دیناری عێراقی بەهای ئاسایی خۆی لەماوەی داهاتوودا بەدەستدەهێنێتەوە، بە هاوكاری خودای گەورە و هاوسۆزی عێراقییە بەشەرەفەكان لەگەڵ حكومەتی نیشتمانی خۆیان.