سەحاف: ئەمڕۆ شاندێكی حكومەتی ڕوسیا بە سەرۆكایەتی وەزیری دەرەوە دەگاتە عێراق

سیاسی
  • 5-02-2023, 12:43
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند : ئەمڕۆ یەكشەممە شاندێكی حكومەتی ڕوسیا بە سەرۆكایەتی سێرگی لاڤرۆڤـ وەزیری دەرەوە بە سەردانێكی فەرمی دەگاتە بەغدا.
    سەحاف بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاندووە : ئێوارەی ئەمڕۆ سێرگی لاڤرۆڤـ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سەردانی بەغدا دەكات و ئاماژەی بەوەشكرد : كارنامەكە بریتییە لە كۆبوونەوە لەگەڵ هاوتاكەی جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە فوئاد حسێن سبەی دووشەممە، جگە لە كۆبوونەوەكەی لەگەڵ سێ سەرۆكایەتییەكە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : سەردانەكە لە چوارچێوەی پشتڕاستكردنەوەی كراوەیی عێراق دێت بۆ هەموو هاوبەش و دۆستەكانی، هەروەها گرنگی پەیوەندییە ستراتیژییەكان لەگەڵ لایەنی ڕووسی لەژێر ڕۆشنایی بەرزكردنەوەی وەبەرهێنان و ڕاكێشانی ئابووری، بەتایبەتی سەبارەت بە دۆسیەكانی وزە، ئاماژەی بەوەشكرد : هەردوولا تاوتوێی كۆمەڵێك پرس و دۆسیەی پەیوەست بە سروشتی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و گرنگی پاڵپشتیكردن و بەهێزكردنیان دەكەن لە كەرتە جیاجیاكاندا.
    سەحاف ئاماژەی بەوەدا كە پەیوەندی لەگەڵ لایەنی ڕووسیا جەوهەری و ستراتیژییە لەگەڵ بەرژەوەندی فرەلایەنە، ئاماژەی بەوەشكرد كە وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە پێی دیپلۆماسی ئابووری و بەهێزكردنی ڕۆڵی عێراق لە هەماهەنگیی كارلێكەكانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی و لە ژێر ڕۆشنایی سەردانەكاندا بۆ بەغدای پایتەختی عێراق، ئەم سەردانە لە چوارچێوەی بەهێزكردنی هەموو ئەوانەدا دێت و سروشتی پەرەپێدانی پەیوەندییە بنەڕەتی و گرنگەكان لە لایەنە جیاوازەكانەوە پشتڕاست دەكاتەوە كە شایەتحاڵی ئەنجامدانی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنی ڕێككەوتنەكان لەگەڵ لایەنی ڕووسیا.
     ئاماژەی بەوەدا كە شاندەكە لە ئاستێكی باڵای دیپلۆماسی و ئابووری و وەبەرهێناندا دەبێت، هەروەها چەندین كۆمپانیای نەوت و گازیش لەخۆدەگرێت، جگە لە كۆمپانیاكانی كەرتە جیاوازەكان، ڕوونیشیكردەوە كە شاندەكە پیشەگەرەكانی میدیا لەخۆدەگرێت لە كەرتی جیاوازەوە و زیاتر لە 25 لایەنی میدیایی ڕووسیا كە لە كۆبوونەوەكاندا ئامادە دەبن.
    جەختیشی لەوە كردەوە كەسەردانەكە بۆ گفتوگۆكردنە لەسەر گرنگترین پێشهاتەكانی ناوچەكە و گەڕان بەدوای دیدگا هاوبەشەكان و دۆزینەوەی ڕێبازە سەرەتاییەكانی نێوان بەغدا و مۆسكۆ لەسەر گرنگترین تەحەددیاتەكان كە پێویستە بە هاوبەشی كاریان لەسەر بكرێت، هەروەها بەهێزكردنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە لە گرنگترین دۆسیەكانە كە پێویستیان بە لێكنزیكبوونەوە هەیە لە دیدگا و هەڵوێستەكاندا لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی.