شاندێكی باڵای ئەمنی بە سەرۆكایەتی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان گەیشتە كەركوك

ئەمنی
  • 5-02-2023, 11:50
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە شاندێكی باڵای ئەمنی بە سەرۆكایەتیی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لیوا قەیس محەممەداوی گەیشتنە پارێزگای كەركوك.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند : ئەمڕۆ شاندێكی باڵای ئەمنی بە سەرۆكایەتیی جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان لیوا قەیس محەممەدی و فەرماندەی هێزە زەمینییەكان لیوا قاسم محەممەدی گەیشتنە بارەگای فەرماندەیی پێشكەوتوو بۆ ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لە پارێزگای كەركوك.
    ئاماژەی بەوەشكردووە : سەردانەكە بۆ بەدواداچوون بووە بۆ دوایین ئۆپەراسیۆنی پێشوەختە كە لەلایەن سوپا و پۆلیسی فیدراڵیەوە ئەنجامدراوە.
    محەممەداوی جەختی لەسەر پێویستی بەردەوامبوون لە فشارخستنە سەر ئەو گرووپە تیرۆریستیانەی كە لە دۆڵ و زنجیرە چیاكاندا ماونەتەوە و جەختیكردەوە كە پێویستە لێدانی چۆنایەتی لە دژی حەشارگەكانی تیرۆریستان لە دۆڵی ئەلشای و دۆڵی زغیتون ئاراستە بكرێت و بۆ پاراستنی ئەو سەقامگیرییە ئەمنییە ڕوونە كە هەموو ناوچە و قەزاكانی پارێزگای كەركووك شایەتحاڵین.