چوار تۆمەتبار بە دزینی سێ ملیار دینار لە خانوویەكی نیشتەجێبوون لە نەجەف دەستگیركران

ئەمنی
  • 5-02-2023, 11:22
  • +A -A

    بەغداد-INA 

    ئەمڕۆ یەكشەممە دەزگای هەواڵگری دەستگیركردنی چوار كەسی ڕاگەیاند كە تۆمەتبارن بە دزینی 3 ملیار دینار لە ماڵێك لە نەجەف.
    دەزگاکە لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە ڕایگەیاند: مەفرەزەكانی هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی لە شاری نەجەفی پیرۆز ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنییان ئەنجامداوە لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری، لەو ڕێگەیەوە توانیویانە چوار تۆمەتباری هەڵاتوو دەستگیربكەن كە بەچەكەوە دزییان لە ماڵی بازرگانێكی پارێزگاكە ئەنجامداوە.
    ئاماژەی بەوەشكردووە : تۆمەتباران بڕی 3 ملیار دیناری عێراقی و 3كیلۆ زێڕینیان لە خانوویەكی نیشتەجێبوون لە شاری نەجەف دزیوە.
    دووپاتی كردەوە كە بەشێك لە بڕە پارە دزراوەكە دەستی بەسەردا گیراوە و دەست بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلانەشیان گرتووە كە لەلایەن ئەندامانی باندەكەوە كڕدراون، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی رێوشوێنی یاسایی پێویست لە دژییان گیراوەتەبەر.