بەغدا - INA- ئامنە سلامی
ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی كەشناسی پێشبینی بارانبارینی بەخوڕ دەكات لەم مانگەدا لە سەرتاسەری وڵاتدا.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی كەشناسی عامر جابری بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : پێشبینییەكانی كەشوهەوای وڵات لە ماوەی مانگی شوباتی ئەمساڵدا بارانبارینی بەخوڕ و چڕی مامناوەند لە سەرتاسەری وڵاتدا بەخۆیەوە دەبینێت، لەگەڵ بارینی بەفر لە باكور وئاماژەی بەوەشكرد كە كەشوهەوای وڵات بە هەڵاوسانی كەشوهەوادا تێدەپەڕێت، پێشبینی دەكرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بارانێكی زۆر ببارێت.
ئاماژەی بەوەشكرد : رێژەی بارانبارینی ئەمساڵ جیاواز بووە لە ساڵانی ڕابردوو، كە پارساڵ لە وڵات ڕێژەی بارانبارین كەم بوو و لە ئەگەری بارانبارینی بەخوڕدا لەم ساڵەدا،ئەوا ڕاپۆرتێكی پێشوەختە و هۆشداری دەبێت كە لەلایەن بەشی پێشبینی كەشوهەوا لە دەستەی گشتی كەشناسی و چاودێری بومەلەرزە.