بەغداد/ INA
ئەمڕۆ شەممە" عەبدولئەمیر شەمەری" وەزیری ناوخۆی عێراق دووپاتی کردەوە کە خۆپیشاندان مافێکە لە دەستووری عێراق زامن کراوە، هەر خۆپیشاندانێکی ڕێگەپێدراویش دەبێت سەلامەتیان مسۆگەر بکرێت.
وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەکەدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)هاتووە"ئەمرۆ شەممە "عەبدولئەمیر شەمەری" وەزیری ناوخۆ، لە باڵاخانەی وەزارەت ، سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی بۆ کاروباری پۆلیس،لەگەڵ سەرجەم فەرماندەکان لە هێزەکانی جێبەجێکردنی یاسا لە بەغدا و پارێزگاکان کرد .
بەگوێرەی بەیاننامەکە ، وەزیری ناوخۆ لەکۆبونەوەکەدا جەختیکردۆتەوە ، لە پێویستی هاوکاری و مامەڵەی باش لەگەڵ هەموو هاووڵاتیان هەروەک جەختیشیکردۆتەوە لەوەی کە خۆپیشاندانەکان مافێکن لە دەستووری عێراقدا زامن کراوە ، و هەر خۆپیشاندانێکی مۆڵەتپێدراو دەبێت بەپێی یاسا سەلامەتیان مسۆگەر بکرێت و ژینگەیەکی گونجاو بۆ خۆپیشاندەران دابین بکرێت.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشداوە " کە وەزیری ناوخۆ ئامادەی وەزارەتی بۆ پاڵپشتیکردن لە سەرجەم ئەفسەران و ئەندامانی هێزەکانی جێبەجێکردنی یاسا، دەربڕیوە ، لە دابینکردنی هەموو پێداویستی و داواکارییەکانیان، چارەسەرکردنی هەموو کێشەکانیان، و تەواوکردنی پێداویستییە کارگێڕی و لۆجستی و پێداویستییەکانی دیکەی کارەکانیان.