بەغداد/ INA
ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی پەروەردە، کاتی تاقیکردنەوە بەراییەکانی بۆ قوتابیانی دەرەکی بۆ سەرجەم ئاستەکان ڕاگەیاند.
وەزارەتی پەروەردە، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) هاتووە، رایگەیاندوە "تاقیکردنەوەکان بە هەموو پێداویستییەکی لۆجستی و تەکنیکی ئامادەکراوە ، کە تیایدا زیاتر لە ٢٠٠ هەزار قوتابی لە هەردوو رەگەز بەسەر سەرجەم ئاستە ئەکادیمییەکان دابەشکراون.
بەیاننامەکە ئاشکراشیکردوە "کە ژمارەی قوتابیان بۆ قۆناغی سەڕەتایی کە بەشداری تاقیکردنەوەکان دەکەن بریتی یە لە (27) هه زار، هەروەها (100) هەزار قوتابیش بۆ قۆناغی ناوه ندی، هەروەک (21) هه زار قوتابی لە لقی زانستی و ، (7) هه زار قوتابی بۆ لقی مەشق ، و (23) هەزار قوتابیش بۆ لقی ئەدەبی،ئەوە جگە لە ( 25) هەزار قوتابی لەلقی پیشەیی.