دەسەڵاتی دادوەری: کۆبوونەوەی ئەمرۆی سەرۆکایەتییەکان پشتگیری خۆی بۆ ئەو ڕێوشوێنانە دووپاتکردەوە کە بەرامبەر جێگیرکردنی نرخی دۆلار گیراوەتەبەر

سیاسی
  • 4-02-2023, 21:46
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ شەممە، ئەنجومەنی باڵای دادوەری ڕایگەیاند کە لە کۆبوونەوەی سەرۆکایەتییەکان پشتیوانیی بۆ ئەو ڕێوشوێنانە دووپاتکردەوە کە بەرامبەر بە جێگیرکردنی دۆلار گیراوەتەبەر.
     لە بەیاننامەیەکی ئەنجومەنی دادوەری، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) هاتووە، رایگەیاندوە "کە ئەمرۆ شەممە ،دادوەر "فائق زەیدان" سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، بەشداریی لە کۆبوونەوەی چوار سەرۆکایەتییەکەدا کرد، کە " عەبدوللەتیف ڕەشید " سەرۆکی کۆمار و "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران و "محەمەد حەلبوسی " سەرۆکی پەرلەمان بەشدار بوون . 
     بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشداوە " کە کۆبوونەوەکە پاڵپشتیی ئەو ڕێوشوێنە دادوەری و حکومییانەی کرد کە بەرامبەر بە جێگیرکردنی نرخی دۆلار و نەهێشتنی قۆرخکردنی لەلایەن بازرگانان و هاوسەنگی لە نرخی کاڵا و شتومەک کە پێویستی هاووڵاتیانە گرتۆتیەبەر .