بەغداد/ INA
ئەمڕۆ شەممە"ئەحمەد ئیبراهیم "سەرۆکی کۆمەڵەی بەرهەمهێنەرانی دەرمان، بەئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) ی راگەیاند " کە لەژێر ڕێنمایی "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراقی ،ڕێوشوێنی خێرا دەگیرێتە بەر بۆ پشتیوانیکردن لە پیشەسازی دەرمان، هاوکات ئاماژەی بە ڕێککەوتنی ئەنجامدانی کۆبوونەوە بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان کرد .
ئەحمەد ئیبراهیم ڕاشیگەیاند "کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆیان لەگەڵ "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق کە بە ئامادەبوونی وەزیرانی تەندروستی و پیشەسازی، بەرێوە چوو یەکەم کۆبوونەوەی نێوان حکومەت و کەرتی پیشەسازی دەرمانە.
وتیشی "لەکۆبونەوەکەدا هەموو پرسەکان بە شەفافیەتێکی بەرزەوە وروژێنران و ئەمەش لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە بەگرینگی وەگیراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد"رێککەوتن لەسەر ئەوە کراوە کە کاری هاوبەش و کۆبوونەوەی چڕوپڕ هەبێت بۆ گەیشتن بە بڕیاری یەکلاکەرەوە کە خزمەت پێشکەش بکات ، بەئامانجی بەرەوپێشبردنی پیشەسازیی دەرمان.
ئاشکراشیکرد" کە لە ماوەیەکی کورتدا، هەموو ئەو ئاستەنگانەی لە ڕابردوو هەبوون لە بواری پیشەسازی دەرمان لە وڵاتدا کۆتاییان دێت.