وەزیری داد لەگەڵ هاوتا ئیماراتییەکەی کۆمەڵێک پرسی جیاجیا تاوتوێ دەکات

سیاسی
  • 4-02-2023, 21:34
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ شەممە "خالد شوانی "وەزیری داد لەگەڵ "عەبدوڵڵا سوڵتان بن عەواد نوعیمی"وەزیری دادی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی،کۆمەڵێک بابەتی پەیوەست بە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە بوارە جیاجیاکاندا تاوتوێ کرد.
     لە بەیاننامەیەکی وەزارەتەکەدا ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)هاتووە، تێیدا رایگەیاندوە"ئەمرۆ شەممە "خالد شوانی " وەزیری داد، لە بەغدا پێشوازیکرد لە "عەبدوڵڵا سوڵتان بن عەواد نوعیمی " وەزیری دادی ،میرنیشینی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی.
    بەیاننامەکە ئاماژە بەوەداوە " کە "شەوانی" لەگەڵ هاوتا ئیماراتییەکەیدا کۆمەڵێک بابەتی پەیوەندیدار بە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە بوارە جیاجیاکاندا تاوتوێ کردووە، لە چوارچێوەیەکی پەیوەندیداردا، هەروەک ، ئەمرۆ "شوانی" بەشداریی لە کۆبوونەوەی "محەمەد شیاع سودانی " سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ وەزیری دادی ئیمارات کرد، کە تیایدا سەرۆک وەزیران پەیامێکی نووسراوی لە "شێخ محەمەد زاید نەهیان " سەرۆکی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، پێگەیشت بۆ سەردانی ئیمارات و گفتوگۆکردن لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان.