بەغداد/ INA
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە" محەمەد شیاع سودانی " سەرۆک وەزیران ، لەباڵاخانەی ئەنجومەن ، میوانداری کۆبوونەوەیەکی کرد کەتێدا" عەبدولەتیف جەمال رەشید " سەرۆک کۆمار و "محەمەد حەلبوسی" سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و دادوەر "فایق زێدان " سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری ئامادەبوون.
لە راگەیەندراوێکی نوسینگەی سەرۆک وەزیران کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردوویەتی تیایدا هاتووە " لەو کۆبوونەوەیەدا کە هەرچوار سەرۆکاتیەکەی وڵات ئامادەی بوون ، رەوشی سیاسی وئابووری و کۆمەڵایەتی لەسەر ئاستی نیشتیمانی گفتوگۆی لەبارەوە کرا، هەروەک ژمارەیەک لەپرسانە تاوتوێکران ، کە رەنگدانەوەیان لەسەر واقیعی وڵات هەیە، هەروەها باسیان لە جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت لەبەرامبەر خواستی هاووڵاتیان کرد ، لەبواری خزمەتگوزاری و چاودێریکردنیان.
هەر لەراگەیەندراوەکە دا هاتوە " کە کۆبوونەوەکە گرنگترین تەوەرە ئابووریەکان و ئەو ڕێکارەکانەی کە ئەنجامدراو بۆ رووبەرووبوونەوەیان لەپێناو پاراستنی خەڵکی هەژارنشین و بەرجەستەکردنی پاراستنیان تاوتووێیی کرد.