بازرگانی: هەڵمەتی پشتیوانی خۆراك نرخەكانی كەمكردوەتەوەو 3 بڕگەی نوێ زیاددەكەین

ناوخۆ
  • 4-02-2023, 20:03
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزارەتی بازرگانی ئەمڕۆ شەممە، تەئكیدیكردەوە: كەهەڵمەتی پشتیوانیكردنی خۆراكە هاوبەشەكان لەبازاڕەكاندا بەشداریكرد لەكەمبوونەوەی نرخەكان و پاراستنی سەقامگیری بازاڕ، هاوكات زیادكردنی 3 بڕگەی نوێی ئاشكراكرد.
    لاما موسەوی بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراك كە یەكێكە لەكۆمپانیاكانی وەزارەتی بازرگانی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: هەڵمەتەكە كە نزیكەی دوو هەفتە پێش ئێستا دەستیپێكرد و ئەمڕۆ بە فەرمی لە میدیاكاندا ڕاگەیەندرا، بریتی بوو لە زیادكردنی هەندێك خواردنی سەرەتایی، كە بریتین لە ئارد و شیر و هێلكە و گۆشتی مریشك بە پشتیوانیكردنی بڕێكی زۆر بۆ بازاڕە ناوخۆییەكان بە نرخی كێبڕكێكار بە بەراورد بە نرخی ئێستا لە بازاڕەكاندا بۆ ئەوەی نرخی خۆی بپارێزێت و هێلكە و مریشك و شیر و ئاردی تێدایە.
    موسەوی ئەوەشی وت: لەماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا ماسی و گۆشت و پەنیر زیاد دەكرێن.
    ئاماژەی بەوەشدا: كە گەورەترین دەستپێشخەری لەهەڵمەتەكەدا بۆ كۆمپانیای (عویس) (كۆمپانیای ئامادەكردنی سەبەتەی خۆراك) بووە، جگە لەبەشداریكردنی چەند كۆمپانیایەكی وەك كۆمپانیای عەتا غەد و كۆمپانیای خەزرا. 

    تەئكیدیشیكردەوە: ئەم هەڵمەتانە بە ئەرێنی ڕەنگدانەوەیان هەبوو لەسەر دابەزینی نرخی ماددەكان لە بازاڕەكاندا و بە شێوەیەكی بەرچاو بەشداریانكرد لە پاراستنی نرخ لە بازاڕدا.