سەرۆك وەزیران نامەی نوسراوی سەرۆكی ئیمارات وەردەگرێت

سیاسی
  • 4-02-2023, 20:02
  • +A -A

    بەغداد ـ INA
    محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران ئەمرۆ شەممە، نامەی نوسراوی محەمەد زاید ئاڵنهیان سەرۆکی ئیماراتی عەرەبی یەكگرتوو پێگەیشت کە بانگهێشتنامەیەکی ڕەسمی بۆ سەردانی ئیمارات لەخۆگرتبوو.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەبەیاننامەیەكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردوە، دەڵێت: ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران پێشوازی لە عەبدولڵا سوڵتان عەواد نعێمی وەزیری دادی دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبی یەکگرتووی کرد.
    ئاشكراشیكرد : لەدیدارێکدا وەزیری دادی دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوو نامەیەکی نووسراوی شێخ محەمەد زاید ئاڵنهیان سەرۆکی دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوو بە سودانی گەیاند، کەداوەتنامەیەکی فەرمی لەخۆی گرتبوو بۆ ئەوەی سەردانی ئیماراتی عەرەبی بکات، بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بەپتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵیەکانی نێوان هەر دوو وڵات، و بەهێزکردنی هاوکاری هاوبەش لەسەر ئاستە جیاجیاکان. 
    رونیشیكردەوە: سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران سوپاس وڕێزگرتنی خۆی بۆ ئەم داوەتنامەیە بە نێردەی ئیماراتی عەرەبی یەكگرتوی گەیاند و بەڵێنیدا لەنزککترین کات و دەرفەتدا ئەم دەوتنامەیە جێبەجێ بکات.