وەزیری تەندروستی: ڕێككەوتن كرا لەسەر ئاسانكاریی ڕێوشوێنەكانی دامەزراندن و خۆماڵیكردنی كارگەی دەرمانسازی لە عێراق

ناوخۆ
  • 4-02-2023, 18:53
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزیری تەندروستی ساڵح حەسناوی ئەمرۆ شەممە، تەئكیدیكردەوە: كە كۆبوونەوەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران لەگەڵ كۆمەڵەی بەرهەمهێنەرانی دەرمان بە ئامادەبوونی ئێمە و وەزیری پیشەسازی، شاهیدی ڕێككەوتننامەیەك بوو بۆ ئاسانكاری بەمەبەستی ڕێوشوێنەكانی دامەزراندن و جێگیركردنی كارگەی دەرمانسازی لە عێراق.
    حەسناوی بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: ئامانجی كۆبوونەوەكە خۆماڵیكردنی پیشەسازی دەرمانسازییە لە وڵات، كە هەموو ڕێگا گونجاوەكانیان تاوتوێ كرد بۆ خۆماڵیكردن و بەدەستهێنانی ئاسایشی دەرمان.
    ئەوەشی خستەڕوو: كۆبوونەوەكە شایەتی ڕێككەوتن بوو لەسەر چەند خاڵێكی پەیوەست بەدابینكردن و گەشەپێدانی كارگەكان و ئاسانكاریی ڕێكارەكان بۆ دامەزراندنی ئەو كارگانە و پشتیوانیكردن لەبەرهەمەكانیان و دەستكردن بە هاوردەكردن و كاروباری گومرگ و باج و گرێبەست لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی.
    ئاشكراشیكرد: وەزارەت پابەندە بەجێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەتی سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی بۆ پشتیوانیكردن لەپیشەسازی نیشتمانی و پیشەسازی دەرمانسازی و خۆماڵیكردنی بەرهەمی ناوخۆ.
    جەختیشیكردەوە: كە ئەنجامەكانی كۆبوونەوەكە لەبەرژەوەندی هاوڵاتیان و گەشەپێدانی هەردوو كەرتی تایبەت و حكومییە كە لەلایەن پیشەسازی دەرمانی سامەڕا و نەینەواوە نوێنەرایەتی دەكرێن و چارەسەری كەمی دەرمان دەكەن.
    وتیشی: هیواخوازە كۆبوونەوەی داهاتوو بە ئامادەبوونی وەزارەتەكانی دارایی و تەندروستی و پیشەسازی ئەنجام بدرێت، چونكە كێشەی پەیوەندیدار بە گومرگ و ئەرك هەیە كە پێویستە قسەی لەسەر بكرێت و بە ئامادەبوونی نوسینگەی سەرۆك وەزیران و هەروەها كۆمەڵەی بەرهەمهێنەرانی دەرمان.