بەغداد - INA
جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران موحسین مەندەلاوی ئەمڕۆ شەممە، تەئكیدی لە پشتگیری ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەوڵەكانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران بۆ كۆنترۆڵكردنی كاری بانكەكان كردەوە.
مەندەلاوی لەتویتێكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچونی بۆ كردووە، دەڵێت: ئێمە پشتگیری هەموو ئەو هەوڵ و ڕێوشوێنانە دەكەین كە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران ئەنجامی داوە لە ڕێگەی لێكتێگەیشتن و دیالۆگ لەگەڵ خەزێنەی ئەمریكا لەسەر میكانیزمەكانی گواستنەوە و هەروەها كۆنترۆڵكردنی كاری بانكەكان و كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕ، لەگەڵا دابینكردنی هەموو كەلوپەلە سەرەتاییەكانی خۆراك بە نرخی كەمكراوە.