بەغداد - INA
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ شەممە، دووپاتیكردەوە كە نرخی ئاڵوگۆڕ دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی ئاسایی .
حەلبوسی لە تویتێكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، دەڵێت: ئەوە یەكەم جارنییە كە نرخی ئاڵوگۆر گۆڕانكاری بەخۆیەوە ببینێت، كە گۆڕاوەكان پێوەری یاسایی و ڕێكخستنی بانكی ناوەندیی هاوتەریب دەكات لەگەڵ داواكارییە نێودەوڵەتیەكان و سیاسەتی دراوی بە مەبەستی ڕێكخستنی جوڵەی ئاڵوگۆڕی دەرەكی و ڕێگەگرتن لە بەقاچاخبردنی دراوی قورس.
حەلبوسی ئەوەشی وت: هیچ نیگەرانی و ترسێك نییە بەپێی نیشانە ئیجابییەكانی ئابووری عێراق و لەبەر ڕۆشنایی گەشەكردنی یەدەگی نەقدی و ئاستی ئەو داهاتانەی كە بە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو بەرزترینن.
رونیشیكردەوە: نرخی ئاڵوگۆر دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی ئاسایی لەگەڵ ڕێكارە توندەكانی بانكی ناوەندی و هەوڵەكانی حكومەت بۆ كۆنترۆڵكردنی سووڕانەوە و ڕێگەگرتن لە دەستكاریكردن و قاچاخچێتی و پاراستنی سەقامگیریی خۆی.