بەغداد/ INA
سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە جەختی لەوەکردەوەکە ئاسانکاری پێشکەش دەکرێت بۆ کارگەکانی بەرهەمهێنانی دەرمان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سەرۆک وەزیران سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی بەرهەمهێنەرانی داوودەرمانی کرد ئەویش بەئامادەبوونی وەزیری پیشەسازی و تەندروستی و ژمارەیەک بەڕێوەبەری گشتی.
لەکۆبوونەوەکەدا باس لە پلانی دەرمان کرا لەعێڕاق و پەڕەپێدانی ئەوبوارە تاووتوێکرا.
سەرۆک وەزیران جەختی لەوەکردەوەکەحکومەت کەرتی تەندروستی خستۆتە بەرایی کارو بەرنامەکانی خۆی.
هەروەها سودانی ئاماژەی بەوەکرد کە پێشەسازی دەرمان جوڵێنەری ئابووریەودەرفەتی کاردابین دەکات بۆ هاووڵاتیان کەپێویستە لەژێرسایەی حکومەت
پەڕەی پێبدرێت، ڕوونیشی کردەوەکە کەرتی تایبەت توانای هەیە کە 250 جۆری دەرمان بەرهەم بهێنێت بەهاوکاری کۆمپانیاکانی جیهان ، جەختیشی لەوەکردەوەکە حکومەت ئاسانکاری پێوست پێشکەش دەکات بۆ هاوردەکردنی کەرەستەی خامی دەرمانسازی.