بەغداد/ INA _نەساڕحاجی
وەزیری گەیاندن هیام یاسری ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە جەختی لەوەکردەوەکە خزمەتگوزاری پاڵپشتکراو کۆتایی بەدزینی ئەنتەرنێت دێنێت.
هیام یاسری بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە بەدوداچونکردن بۆ ڕەوانەکردن ودزین بەردەوامە لەگەڵ لایەنە ئەمنیەکان وخزمەتگوزاری پاڵپشتکراویش کەلەم مانگەدا دەست پێدەکات دەبێتە هۆی کەمکرنەوەی نرخەکان .
ئەمەو وەزیری گەیاندن پێشتر خزمەتگوزاری پاڵپشتکراوی ڕاگەیاندبوو، وتیشی کە نووسینگەکان 10 گێگا بایتی بێ بەرامبەر بە هاووڵاتیان دەدن.