بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە نرخی دۆلار لە بازاڕە ناوخۆییەكاندا دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی.
نرخی فرۆشتنی دۆلار بۆ هەر 100 دۆلار بە 161 هەزار دینارە و نرخی كڕینی 100 دۆلار بە 159 هەزار و 500 دینارە.
بانكی ناوەندی عێراق پێشتر بڕیاریدا نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی دەستكاری بكات، بەو پێیەی نرخی كڕینی دۆلارێك لە وەزارەتی دارایی گەیشتە 1450 دینار، لەكاتێكدا نرخی فرۆشتنی بە بانكەكان بە (1460) دانرا ) دینار بۆ هەر دۆلارێك، لەكاتێكدا نرخی فرۆشتن بە هاوڵاتی (1470) دینارە بۆ هەر دۆلارێك.