بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە دەستەی دەروازە سنوورییەكان دەستبەسەرداگرتن و پووچەڵكردنەوەی هەوڵێك بۆ بەقاچاخبردنی پێداویستیی پزیشكی لە بەندەری ئوم قەسری باكووری وڵاتی ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێكی دەستەكەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : بەڕێوەبەرایەتی بەندەری باكوری ئوم قەسر توانیویەتی دەست بەسەر كۆنتێنەرێكدا بگرێت لە دەرەوەی كەمپی گومرگی كە مەبەست لێی قاچاخی بووە.
ئاماژەی بەوەشكرد : لەكاتی ئاشكراكردنی كاڵاكان و پشكنینی مامەڵەی گومرگی تەواوكراو، دەركەوت كە پێداویستی پزیشكی جۆراوجۆریان تێدایە كە لەلایەن هاوردەكاری ڕێگەپێدراو نییە، چونكە پێویستیان بە ڕەزامەندی وەزارەتی تەندروستی هەیە، ئەمەش بووەتە هۆی بەهەدەردانی پارەی گشتی و داهاتی گومرگی و باج.
ئاماژەی بەوەشكرد : رێكخستنی تۆمارێكی دەستبەسەرداگرتنی یاسایی ڕێكخرا و ئۆتۆمبێلەكە ڕەوانەی بنكەی پۆلیسی گومرگی ئوم قەسر كرا، بۆ ئەوەی بابەتەكە بخاتە بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە بۆ ئەوەی ڕێكاری یاسایی گونجاو بەرامبەر كەمتەرخەمەكان بگرێتەبەر.