خاچی سوور: نۆژەنكردنەوەی 126 خانووی وێرانكراو لە سەلاحەدین ڕاگەیاند

ناوخۆ
  • 4-02-2023, 12:51
  • +A -A

    سەلاحەدین - INA- فلەیح عوبەیدی
    ئەمڕۆ شەممە كۆمەڵەی خاچی سوور لە عێراق پشتیوانی بەردەوامی خۆی بۆ خێزانە گەڕاوەكان لە پارێزگای سەڵاحەدین دووپاتكردەوە و هاوكات نۆژەنكردنەوەی 126 ماڵی وێرانبووی سەڵاحەدین لە ساڵی 2022 ڕاگەیاند.
    وتەبێژی كۆمەڵەی خاچی سووری نێودەوڵەتی لە عێراق، هێبە عەدنان لە بەیاننامەیەكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند : خێزانە گەڕاوەكان لە پارێزگای سەڵاحەدین بەدەست ئاستەنگی گەورەوە دەناڵێنن، لەوانە زیانگەیاندن بە ناوچە و گوندەكانیان.لە پارێزگاكە بەهۆی باندە تیرۆریستەكانی داعش و زیانگەیاندن بە ژێرخانی و وێستگەكانی ئاو و قوتابخانەكان، هەروەها نەبوونی هەلی كار بۆ دابینكردنی پێداویستییە جۆراوجۆرەكانی ژیان.
    ئاماژەی بەوەشكرد: لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوور لە عێراق بەردەوامە لە پاڵپشتیكردنی بۆ پێكهاتە هەرە لاوازەكان لە ڕێگەی پرۆگرامی گەڕانەوەی بەردەوام، كە لە ساڵی 2019 دەستیپێكردووە و بریتییە لە نۆژەنكردنەوەی ماڵەكان و دابینكردنی هاوكاریی نەختینەیی و جۆرەكانی تری مرۆیی و پشتگیری بە مەبەستی ئاسانكاری بۆ گەڕانەوەی كۆمەڵگەیەكی گشتگیر و بەردەوام، ئاماژەی بەوەشكرد كە تەواوكردنی نۆژەنكردنەوەی 126 خانووی وێرانكراو لە قەزای دوجەیل لە پارێزگای سەلاحەدین لە ساڵی 2022 تەواوكراوە لەگەڵ لیژنەی نێودەوڵەتی كاردەكات بۆ یارمەتی كۆمەڵگا زیانلێكەوتووەكان بدەن بۆ بەدەستهێنانی ئاوی خواردنەوەی پاك.
    جەختی لەوە كردەوە كە زیاتر لە 8500 دانیشتووی گوندی قەرغوڵ و گوندەكانی دەوروبەری ئاوی خواردنەوە وەردەگرن دوای ئەوەی لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوور كاریان كرد بۆ نۆژەنكردنەوەی وێستگەكانی پاككردنەوەی ئاو لە قەرغوڵ لە باشووری پارێزگای سەڵاحەدین، جگە لە یارمەتیدانی گەیاندنی ئاو بۆ زیاتر لە 14,000 كەس دوای نۆژەنكردنەوەی وێستگەی ئاوی فەرحاتیە لە ڕۆژئاوای قەزای بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەدین، ئاماژەی بەوەشكرد كەلیژنەی نێودەوڵەتی توانی 360 منداڵ بگەڕێنێتەوە بۆ قوتابخانە دوای نۆژەنكردنەوەی قوتابخانەی بەسمەی بنەڕەتی و كردنەوەی بۆ وەرگرتنی قوتابیان لەناو قەزای دوجەیل بۆ ساڵی 2022-2023.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لیژنەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور كاردەكات بۆ یارمەتیدانی ئەو دانیشتووانەی كە دەگەڕێنەوە ناوچە گوندنشینە زیانلێكەوتووەكان و باشتركردنی بارودۆخی ژیانیان، بەو پێیەی 228 خێزانی گەڕاوە لە قەزای شەڕگات و دەڤەری عەزیز بەلەد سوودمەند بوون لەو پاڵپشتییەی كە لەلایەن لیژنەی نێودەوڵەتی بە مەبەستی ئەوەی بتوانن دووبارە بژێوی ژیانیان بگەڕێننەوە لە ڕێگەی دابینكردنی تۆو و پێداویستی كشتوكاڵی و پەینی كیمیایی و ئامادەكردنی كەناڵی ئاودێری و بەخشینی ئاژەڵ بەو خێزانانەی كە پشت بە كشتوكاڵ و بەخێوكردنی ئاژەڵ دەبەستن وەك سەرچاوەیەكی سەرەكی داهات، ئاماژەی بەوەشكرد كە یارمەتییەكان بریتی بوون لە دابینكردنی یارمەتی دارایی بۆ لاوازترین گروپەكان بۆ یارمەتیدانیان بۆ دەستپێكردنی كاری بازرگانی بچووك.
    ئاماژەی بەوەشكرد لیژنەی نێودەوڵەتی بەردەوامە لە پاڵپشتیكردنی دامەزراوە تەندروستییەكان لە پارێزگای سەڵاحەدین بە بەردەوامی بە بەخشینی كەرەستە و پێداویستی پزیشكی، كە نزیكەی 30 هەزار بوو، بۆ پشتگیریكردنی نەخۆشخانە گشتییەكانی سامەراِ، نەخۆشخانەی گشتی بێجی و نەخۆشخانەی گشتی بەلەد و ژمارەی كەرەستەی پزیشكی كە بۆ هەر نەخۆشخانەیەك دابین دەكرا گەیشتە نزیكەی ١٠هەزاران ماددە لە نێوان كەرەستەی نەشتەرگەری و بنەڕەتیدا جیاواز بوون، جگە لە كەرەستەی ئێسك و ، پاككردنەوە و، پەڕاو، دەرزی و ئەوانی تر، ئاماژەی بەوەشكرد كە لیژنەی نێودەوڵەتی پاڵپشتیی مانگی سووری عێراقی كرد لە پێشكەشكردنی كۆبوونەوەی هۆشیاری تەندروستی بۆ گەڕاوەكان لە گوندی قەرغوڵ و 4 گوندە نزیكەكانی پارێزگای سەڵاحەدین.