بەغداد/ INA
وەزیری بازرگانی ئەسیر غرێری لەکونگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ئامادەی بوو ڕایگەیاند کە لەچەند ڕۆژی داهاتوودا گۆشت و ماسی و خۆراکی دی بەنرخێکی کەم بۆ بازاڕەکان دابین دەکات و کاروانێکی پڕیش لە خۆراک ڕەوانەی بازاڕەکانی بەغدا کراون.
وتیشی ئەم هەڵمەتە بە فەرمانی سەرۆک وەزیران ئەنجام دەدرێت بۆ دابینکردنی خۆراکەمەنی و نزمکردنەوەی نرخەکان و لەدووڕۆژی داهاتووشدا هەڵمەتێکی گەورەتر ئەنجام دەدرێت بۆ دابینکردنی خۆراک بۆهاووڵاتیان.