ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران : ڕێکارەکانی بانکی ناوەندی بەهای دینار بەرزدەکاتەوە

ئابوری
  • 4-02-2023, 10:58
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیران مزهر محمد ساڵح جەختی لەوەکردەوەکە ڕێکارەکانی بانکی ناوەندی بەهای دینار بەرزدەکاتەوە پاش دانوستانەکانی لەگەڵ خەزێنەی ئەمریکی.
    ساڵح بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کەڕێکارەکان ڕەنگدانەوەیەکی دانوستانەکانی نێوان بانکی ناوەندی و خەزێنەی ئەمریکیە و مەرجەکانی مامەڵەی نەختینەیی کەمتردەکاتەوە و پڕۆسەکانی حەواڵەکردنی دراو لەنێوان عێڕاق وسەرانسەری جیهاندا ڕێکدەخاتەوە.
    هەروەها وتی ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندی ئازادیەکی زیاتر بۆ پڕۆسەی حەواڵەکردنی دراودەڕەخسێنێت.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی بانکی ناوەندی لەبەیاننامەیەکدا کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی نێردراوە ئاماژەی بەوەکرد کە پارێزگاری بانکی ناوەندی علی محسن اسماعیل وشاندی یاوەری 
    لەتورکیا لەگەڵ یاریدەدەری وەزیری خەزێنەی ئەمریکی بڕاین نیلسون وشاندی یاوەری دانوستانی کرد و پێکەوە باسیان لە هاریکاری هەردوولاکرد بەشێوەیەک نرخی دۆلار سەقامگیربکات.
    جەگەلەوەش لەپەیوەندی تەلەفۆنی نێوان سەرۆک وەزیرانی عێڕاق وسەرۆکی ئەمریکاجەخت کرایەوەسەر گرنگی سەقامگیری عێڕاق و ناوچەکە بەگشتی.