بەغدـINA
سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سودانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەسەرۆکی دەوڵەتی میرگەکانی یەکگرتوویی عەرەبی پێگەیشت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران لەڕاگەیندراوێکدا کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نلردووە، ڕاگەیاند: محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەمڕۆ هەینی، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەبەڕێز شێخ محەمەد زاید ئاڵ نهیان سەرۆکی دەوڵەتی میرگەکانی یەکگرتوویی عەرەبی پێگەیشت.
لەم پەیەوەندییە تەڵەفۆنیەدا، پەیوەندی دووقۆڵی نێوان هەردوو وڵاتی برا و شێوازەکانی بەهێزکردن و پێشخستنی باسکران.
شێخ محەمەد زاید ئاڵ نهیان دووبارە داوای لەبەڕێز سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران کرد بۆ ئەوەی سەردانی میرگەکانی عەرەبی بکات، لەپێناو هاریکاری دووقۆڵی، و بایەخدان بەگەشەپێدان بە کاری هاوبەش وزیاتر پتەوکردنی لەنێوان هەردوو وڵاتدا.
سەرۆک وەزیران سوپاسی ئەم داوەتنامەی کرد، وئاماژە بەڕژدی عێراقی دا بۆ دروستکردنی هاوبەشیەکی بنیاتنەر لەگەڵ براکانی و گرنگی تاوتووێکردنی پەرەسەندنەکانی ناوچەکە، هەروەها بەڕێزیان سۆزیدا لەنزیککترین دەرفەتدا ئەم داوەتنامەیە جێبەجێی بکات.