سەرۆک وەزیران وبایدن و عەبدولڵایی دووەم ڕێکدەکەون لەسەر ئاشتی بۆ عێراق وناوچەکە

سیاسی
  • 3-02-2023, 14:05
  • +A -A

    بەغدا ـ INA
    سه‌رۆك وه‌زیران محه‌مه‌د شیاع سودانی وسه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵیه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات تاوتووێ ده‌كه‌ن. 
    نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران لەڕاگەیندراوێکدا کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕاگەیاند: محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ئێواره‌ی دوێنێ، په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌به‌ڕێز جۆزێف بایدن سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پێگه‌یشت و تێدا په‌یوه‌ندی دووقۆڵی نێوان هه‌ردوو وڵات وپه‌ره‌پێدان به‌بواری هاریكاری هاوبه‌ش له‌چه‌ندین بواردا تاوتووێی كرد. 
    سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌م په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنیه‌دا پشتگیری نه‌گۆڕی خۆی بۆ عێراق وسه‌قامگیری و ئارامی و سه‌روه‌ریه‌كه‌ی دووپاتكرده‌وه‌، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر هاوكاری فراوانی نێوان هه‌ردوو وڵات به‌پێی رێكه‌وتنی چوارچێوه‌ی ستراتیژی له‌نێوان ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و عێراق كرده‌وه‌، بایدن خواستی خۆی بۆ پشتگیریكردنی دیدگای سودانی سه‌رۆك وه‌زیران سه‌باره‌ت به‌ئاینده‌یه‌كی گه‌شاوه‌تر بۆ گه‌لی عێراق ده‌ربڕی. 
    سه‌رۆك وه‌زیران سوپاسی سه‌رۆك بایدنی كرد بۆ پێگیربوونی به‌پته‌وكردن و پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق له‌هه‌موو بواره‌كاندا، و به‌ڕێزیان پێگیربوونی هاوبه‌شی هه‌ردوو وڵات به‌شكست پێهێنانی داعش دووپاتكرده‌وه‌. 
     له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكی ئه‌مریكا خۆشحاڵی خۆی به‌سه‌ردانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ دكتۆر فوئاد حوسێن بۆ واشنتۆن له‌هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ر‌بڕی، كه‌گفتوگۆكانی سه‌باره‌ت به‌ده‌رفه‌تی ئابووری و هاریكاری له‌بواری وزه‌ و كه‌شوهه‌وادا ده‌بێت. 
    هه‌ردوولا سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران وسه‌رۆكی ئه‌مریكا كۆكبوون كه‌سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ پشت به‌سه‌قامگیری عێراق ده‌به‌ستێت، ونابێت عێراق پێگه‌یه‌ك بێت بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر دراوسێكانی یان خاڵه‌كانی راوێژكارانی هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی له‌دژی داعش، ئه‌وانه‌ی به‌پشتگیری حكومه‌ت له‌عێراقن، هه‌روه‌ها رێكه‌وتن كه‌به‌رده‌وامبن له‌په‌یوه‌ندیكردن له‌مانگه‌كانی داهاتوودا له‌پێناو پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌ دووقۆڵیه‌كان. 
     له‌م په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنیه‌ی نێوان سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران وسه‌رۆكی ئه‌مریكا، پاشای ئوردن شا عه‌بدولڵایی دووه‌م كوری حوسێن به‌شداریكرد و هه‌ر سێ سه‌رۆك رێكه‌وتن له‌سه‌ر كاركردنی پێكه‌وه‌ له‌پێناوی عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌ئاشتی، وپرۆژه‌كانی به‌رچاو بۆ به‌ستنه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌ و ته‌واوكاری له‌بواری پێشخستن بۆ هه‌مووان و به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندییه‌ پته‌وه‌كانی برایه‌تی.