به‌غدا-INA
سه‌رۆك وه‌زیران محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكایه‌تی دووه‌م كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی ژووره بازرگانیه‌كان و هاوبه‌ندی بانكه‌كان و ژماره‌یه‌ك له‌ده‌سته داراییه‌كان ده‌كات.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه راگه‌یاند" ئه‌مڕۆ پێنچ شه‌ممه، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، سه‌رۆكایه‌تی دووه‌م كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی ژووره بارزگانیه‌كان و هاوبه‌ندی بانكه عێراقییه‌كان و ده‌سته‌كانی باج و گومرك و ده‌روازه سنووریه‌كان و بانكی ناوه‌ندی كرد.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ره‌وشی ئابووری له‌سه‌ر ئاستی نیشتیمانی له‌سایه‌ی گۆرانكاریه‌كانی نرخی ئالوگۆری دراو و كاریگه‌ریه‌كانی له‌سه‌ر بازاری عێراقی تاووتوێكران، هه‌روه‌ها پێداچوونه‌وه كرا به‌جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی تایبه‌ت به‌باج و گومرك و ده‌روازه سنووریه‌كان و كاری بانكه‌كان، له‌گه‌ڵ رێكاره‌كانی حكومه‌ت سه‌باره‌ت به‌رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی به‌رزی و نزمی نرخی ئالوگۆڕی دراو و ئه‌و راسپاردانه‌ی كه‌له‌كۆبوونه‌وه‌ی رابردوو ئاراسته‌كرابوون.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران جه‌ختی كرده‌وه كه‌ده‌بێت هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كاری بانكه‌كان بكرێت و پشتگیری بانكه راسته‌قینه‌كان بكرێت، ئه‌وانه‌ی پێداویستیه‌كانی بانكی ناوه‌ندی و پیوه‌ره‌كانی دارایی به‌پێی سیاسه‌ته داراییه‌كانی ده‌وڵه‌ت جێبه‌جێی كردووه. هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان روونیكرده‌وه كه‌هه‌ندێ له‌بانك و نوسینگه‌ی ئالوگۆڕی دراو، به‌شداریكردنیان له‌ئاستی پێویست نییه له‌بواری به‌رجه‌سته‌كردنی سیاسه‌تێكی دارایی نیشتیمانی رێك وپێك و راسته‌قینه.
سودانی داوایی كرد رێكاره‌كانی مامه‌ڵه‌ی بازرگانه‌كان له‌فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ده‌وڵه‌ت ئاسان بكرێن، ودووپاتیشی كرده‌وه كه‌ئه‌م قوناغه سه‌ره‌رای سه‌ختی وبێزاری، ده‌رگایه‌كه بۆ چاكسازی ئابووری. هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆشنبیری بانكی كرده‌وه كه‌پێویست بوو پێش چه‌ند ساڵێك كارپێكرابا بۆ ئه‌وه‌ی بازرگان و پیاوانی كار ئاماده‌یان هه‌بووایه بۆ ره‌فتاركردن له‌گه‌ڵ شێوازی نوێی بانكی ناوه‌ندی وپیوه‌ره‌كانی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به‌سیسته‌می بانكی.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختكرا له‌سه‌ر كاراكردنی سیسته‌می گواستنه‌وه‌ی نوێ بۆ مامه‌ڵه بازرگانیه‌كان و كاریگه‌ریه ئه‌رێنیه‌كانی له‌پێناو دانانی سنوورێك بۆ ئه‌و مامه‌ڵانه‌ی كه‌پسوله‌یان سه‌خته‌یه و بوینه هۆكاری ئاسانكردنی بردنی پاره بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا.