بەغدا - INA – محەمەد تاڵەبی
ئه مڕۆ پێنج شه ممه ، وه زاره تی ده ڕه وه دووپاتی كرده وه كه شانده كه ی حكومه تی عێراق كه به م نزیكانه سه ڕدانی واشنتۆن ده كات، تاوتوێی مەلەفی دارایی و بانكی ده كه ن، له نێویاندا به ڕزه ی نرخی دۆلار.
ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزاره تی دەرەوه بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاندووە، شاندەكە بە سەرۆكایەتی فوئاد حسێن، جێگری سەرۆكوەزیران و وەزیری كاروباری دەرەوە دەبێت و لە هەشتەم و نۆی ئەم مانگەدا دانوستانەكانی خۆیان لە واشنتۆن ئەنجام دەدەن
سەحاف زیاتر وتی، شاندەكە ئەندامانی كەرتی دارایی و بانكی لەخۆدەگرێت، لەگەڵ لایەنی ئەمریكی تاوتوێی كۆمەڵێك بابەتی بەرژەوەندی هاوبەش دەكات لەسەر بنەمای ڕێككەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی نێوان هەردوولا و لە ڕوانگەی بەرژەوەندییە فرەڕەهەندەكانی نێوان هەردوولا بەغدا و واشنتۆن”.
و لە درێژەی قسەكانیدا، "ئەم سەردانە هیوادارە هەموو بەرژەوەندییەكانی عێراق لە چوارچێوەی ئاسۆی ستراتیژیدا لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا تاوتوێ بكرێن و بە لەبەرچاوگرتنی سروشتی بەرنامەی حكومەت و بە لەبەرچاوگرتنی ئەولەویەتە نیشتمانییە ناوخۆییەكانی عێراق"، ئاماژەی بەوەشكرد كە "پرسگەلێكی بنەڕەتی هەیە بۆ گفتوگۆكردن، لە پێش هەموویانەوە پرسگەلێكن كە پەیوەندییان بە لایەنی دارایی و بانكییەوە وە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە واقیعی عێراقی و ئەگەری هاوكاری و هەماهەنگی لەگەڵ لایەنی ئەمریكی لەم بابەتەدا.