بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پشتڕاستی كردەوە كە پەرلەمان پشتیوانی لە حكومەتی عێراق و ڕێككەوتنی هاریكاری دووقۆڵی لەگەڵ سعودیە دەكات.
لە راگەیندراوێكدا كە لەلایەن نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردرا تێیدا هاتووە "حەلبوسی پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی شانشینی سعودیە، شازادە فەیسەڵ بن فەرحان ئال سعود، و شاندی یاوەری كرد و لە میانی كۆبوونەوەكەدا، پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵاتی برایان تاوتوێ كرا، و ڕێگاكانی بەهێزكردنی هاوكاری لە بواری ئابووری و وەبەرهێنان، و هەماهەنگی هاوبەش لەسەر پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان.
حەلبوسی جەختی لە "گرنگی چالاككردنی ئەنجوومەنی هەماهەنگی عێراق و سعودیە و لیژنە هاوبەشەكانی نێوان هەردوو وڵات" كردەوە و ئاماژەی بەوەدا كە "ئەنجوومەنی نوێنەران پاڵپشتی حكوومەتی عێراق و ڕێككەوتنی هاوكاری دوو قۆڵی دەكات بە تێپەڕاندنی هەموو ئەو ئاستەنگە یاساییانەی كە بەشداری دەكەن ".
لای خۆیەوە شازادە فەیسەڵ جەختی لەوە كردەوە كە "سەركردایەتی وڵاتەكەی پاڵپشتی بەهێزكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و هاوكاری دەكات لە هەموو بوارەكاندا بە بواری وەبەرهێنانەوە، بەمەبەستی بنیاتنانی ئابوورییەكی بەردەوام".