ههولێرـ INA
ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی له مايك برايسن ريچاردسن باڵيۆزى بهريتانيا له عێراق کرد و لهكۆبوونهوهیهكدا دواپێشهاتهكانی سیاسی لهههرێمی كوردستان و عێراق تاوتوێكراون.
بەپێی راگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان كهكۆپیهك بۆ ئاژانسی ههواڵی عێراقی ناردووه، تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و گرنگیی ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن.
مەسرور بارزانی لە کۆبوونەوەکەدا جەختی لە گرنگیی هاوهەڵوێستی لایەنە کوردستانییەکان بە ئاراستەی داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە.
سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە، پێویستە هەڵبژاردنەکان لە کاتێکی گونجاوی ئەمساڵدا ئەنجام بدرێت و رێکارە یاساییەکانی ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن بە زووترین کات تەواو بکرێن و حکومەتی هەرێمیش ئامادەیە بۆ دابینکردنی هەموو پێداویستییەکانی هەڵبژاردن.
لهلایی خۆیهوه مايك برايسن، باڵیۆزی بەریتانیا هاوڕابوو لە سەر گرنگیی نەهێشتنی هەموو کێشە و ئاستەنگەکان لە بەردەم ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن لەمساڵدا.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای دەستوور تاوتوێ کراون وهەردوولا هاورابوون لە سەر ئەوەی پێویستە پڕۆژە یاسای بودجەی فیدراڵ، بە زووترین کات پەسەند بکرێت و ماف و شایستە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان دابین بکرێت.
هەروەها باڵیۆزی بەریتانیا پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
ئاماژە بەوەشدرا، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی بەریتانیا و هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی لە بواری ئابووری و هەناردەکردنی بەروبوومی کشتوکاڵی و پێشخستنی کەرتی وزە، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو، کە ڕۆزی کەیڤ کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد