بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران جەختی لە گرنگی ڕەنگدانەوەی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و سعودیە لە ڕێگەی چوارچێوەی هاوكارییەوە لە ئاستە جیاجیاكاندا كردەوە.
لە راگەینداروێكی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران كە كۆپییەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە ، "محەمەد شیاع سودانی پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی شانشینی سعودیە، شازادە فەیسەڵ بن فەرحان و شاندی یاوەری كرد، و لە میانی كۆبوونەوەكەدا، پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵاتیان تاوتوێ كرد، و چەسپاندنی هاوكاریی هاوبەش لە بوارە جیاجیاكاندا".
بەپێی راگەیندراوەكە سودانی" ئاماژه به‌و په‌یوه‌ندییه‌ی دا كه‌هه‌ردوو وڵاتی برا پێكه‌وه كۆیده‌كاته‌وه و گرنگی ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م په‌یوه‌ندییه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌سه‌ر واقیعی هه‌ردوو وڵات و شێوازه‌كانی هاریكاری له‌سه‌ر ئاست و بواره جیاجیاكاندا.
لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی سعودیە خواستی وڵاتەكەی دووپات كردەوە بۆ كردنەوەی ئاسۆی فراوانتری هاوكاری لەگەڵ عێراق، لە چەند بوارێكدا، بە شێوەیەك كە یەكگرتنی ئابووریی نێوان هەردوو وڵات بەدیبهێنێت و بەرژەوەندی گەلەكانیان بەرز بكاتەوە.