بەغداد – ا ه ع دكتۆر حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران، ئەمرۆ چوار شەممە، تەئكیدیكردەوە رێگە بە سیاسەتی بەهەدەردانی داهاتی گشتی نادەن، وتیشی ئەو سیاسەتەی خزمەت بە نیشتمان و هاوڵاتیان دەكات ئابورییەكی بەهێز و ئایندەیەكی پرشنگدار بۆ عێراق بەدیدەهێنێت. بە پێی بەیاننامەیەكی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، لە دوای سەردانەكەی بۆ وێستگەی كارەبای غازی دیوانییە، عەبادی رونیكردەوە، ئەو پرۆژەیە بەڵگەی سەركەتنە، نەك تەنها لە شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعش، بەڵكو لە بنیاتنانەوە و ئاوەدانكردنەوە و خزمەتگوزارییەكانیشدا، وتیشی ئەو سەدمەیەی دوچاری عێراقییەكان بوو لە داگیركردنی شارەكانمان لە لایەن تیرۆریستانی داعش، ئەو شكستە سەربازییە ئێمە بە توندی وەڵاممان دایەوە، بە یەكێتی و لەخۆبردویی و ئازایەتی جەنگاوەرەكانمان، گرنگی سەركەوتنەكەشمان لە گۆڕینی شكست بوو بۆ سەركەوتنێكی گەورە. سەرۆك وەزیران وتیشی خەرجیەكانی جەنگ و پاراستنی گیانی سەربازەكانمان هاوكات بوو لەگەڵ دابەزینی نرخی نەوت لە جیهاندا، بەڵام سەركەوتنمان بەدەستهێنا و ژیانمان بۆ وڵات و كۆمەڵگا گەڕاندەوە. عەبادی ئاماژەشی بە هەوڵی ئەو كەسانەكرد كە لە وێستگەی كارەبای دیوانییە كاردەكەن، ئەوەش دوای گەشتێكی بەناو ئەو وێستگەیەدا و بەسەركردنەوەی كارەكانیان، بەڵینیشیدا زامنی مافی ئەو كەسانە بكات كە لە وێستگەكەدا كاردەكەن.