ئەعەرەجی: بەرژەوەندی وڵات لە پێشینەی كارەكانی حكومەتی عێراقە

ئەمنی
  • 2-02-2023, 17:09
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، قاسم ئەعەرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی جەختی لەوە كردەوە كە بەرژەوەندی وڵات لە پێشینەی كارەكانی حكوومەتی عێراقە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە و تێیدا هاتووە، "ئەعەرەجی ئەمڕۆ لە نووسینگەكەی تایبەتی خۆی پێشوازی لە قەحتان تەها جەنابی باڵیۆزی عێراق لە مۆسكۆ كرد و لە میانی دیدارەكەدا باسیان لە پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی و ئەمنی ناوچەكە كرد، هەروەها پەرەپێدانی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكان لەگەڵ وڵاتان، لەوانەش خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی عێراق و وڵاتانی ناوچەكە و جیهان دەكات."
    بەپێی راگەیندراوەكە،ئەعەرەجی جەختی لەوە كردووەتەوە، "بەرژەوەندی عێراق لە پێشینەی كارە بۆ حكومەتی عێراق، جگە لە پەیوەندیی بەرژەوەندییە هاوبەشەكان لەگەڵ وڵاتان"، ئاماژەی بەوەشكرد "حكومەتی عێراق سیاسەتی هاوسەنگی لەگەڵ هەموو لایەكدا گرتۆتەبەر و بەردەوامە لە بنیاتنانی پەیوەندی دۆستانە كە خزمەت بە خواستەكانی عێراق دەكات لە گەیشتن بە بەرژەوەندی و ئاسایشی نیشتمانی.”