كەربەلا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، پارێزگای كەربەلا نیازی دروستكردنی شەمەندەفەرێكی لە نێوان شاری كەربەلا و شاری نەجەفی ڕاگەیاند.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگای كەربەلا لە راگەیندراوێكدا كە كۆپییەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە كە "نەسیف جاسم خەتابی پارێزگاری كەربەلا، سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ جێگری پارێزگار بۆ كاروباری بەڕێوەبردنی خزمەتگوزارییەكان و بەڕێوەبەرانی شارەوانی، پلاندانانی شار و هێڵی ئاسن پارێزگای كەربەلا بەست."
خەتابی دوای كرد، "بەڕێوەبەرایەتییە پەیوەندیدارەكان تەواوی ئامادەكاری و ڕێڕەوەكان و میكانیزمەكانی كاركردن تەواو بكەن بۆ دروستكردنی شەمەندەفەرێكی (ترام) بۆ گواستنەوەی هاوڵاتیان لەناو سەنتەری پارێزگاكە، هەروەها ڕێڕەوی شەمەندەفەری كەربەلای - نەجەف".