سەرۆكی كۆمار جەخت لەسەر پێویستی چالاككردنی هەماهەنگی هاوبەش لە نێوان وەزارەتەكانی داد و ناوخۆ دەكاتەوە

سیاسی
  • 2-02-2023, 15:37
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەبدول لەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆك كۆمار جەختی لە كاراكردنی هەماهەنگی هاوبەشی نێوان هەردوو وەزارەتی داد و ناوخۆ كردەوە.
    لە ڕاگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی كۆمار، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە، "سەرۆكی كۆمار، عەبدل لەتیف جەمال ڕەشید، ئەمڕۆ، لە كۆشكی بەغدا، پێشوازی لە وەزیری ناوخۆ، عەبدول ئەمیر شەمەری ، وخالد شوانی وەزیری دادی كرد ".
    لە میانی دیدارەكەدا سەرۆكی كۆمار پێداگری لەسەر "پێویستی چالاككردنی هەماهەنگی هاوبەش لە نێوان هەردوو وەزارەتدا بە شێوەیەك كە یارمەتی دۆسیە ئەمنی و یاساییەكان بدات وەك بەرپرسیارێتییەكی دەستەجەمعی و هاوبەش ڕێڕەوی خۆیان بگرنەبەر، جەختی لەسەر "گرنگی چەسپاندنی پرەنسیپەكان كردەوە لە مافەكانی مرۆڤ و دادپەروەری بۆ لێقەوماوان، و بەهێزكردنی ئەو هەوڵانەی كە دەدرێن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی دەستبەسەركراوان و زیندانییەكان، جگە لە پێشخستنی خزمەتگوزارییەكانی پێشكەشكردنی هاووڵاتیان لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی داد، ئاسانكاری بۆ تەواوكردنی مامەڵەی ڕۆژانە، و بەشداریكردن لە بەرەنگاربوونەوەی كارگێڕی و گەندەڵی دارایی.
    ئاماژەی بەوەشكرد، "گرنگی ڕۆڵی وەزارەتی ناوخۆ و خزمەتگوزارییە ئەمنییەكانی وەك شا دەماری سەرەكی لە دابینكردنی ئاسایش و سەقامگیری، و سەلامەت بۆ هاووڵاتیان"، ئاماژەی بەوەشكرد، "پێویستە وەزارەت هەوڵی ناوازە بدات بۆ پاراستنی ئاسایش و پڕكردنەوەی ئەو بۆشایانەی كە گروپە تیرۆریستییەكان دەتوانن ئیستغلال بكەن، و دڵنیابوون لە ئاسوودەیی هاوڵاتیان”.
    ڕوونیشیكردەوە، "وەزارەتی داد وەزارەتێكی گرنگە، پێویستە بۆی جێبەجێكردنی ئەو یاسایانەی كارپێكراون كە ڕاستەوخۆ پەیوەندییان بە ژیانی هاووڵاتیانەوە هەیە، هەروەها ڕەچاوكردنی دابینكردنی خزمەتگوزارییەكان لە ئەستۆ بگرێت بۆ دەستبەسەركراوان و سزادراوان و باشتركردنی میكانیزمەكانی مامەڵەكردن لەگەڵیان بەگوێرەی ستانداردە نێودەوڵەتییەكان و دڵنیابوون لە پاراستنی كەرامەتیان"، ئاماژەی بەوەدا كە "پێویستی پۆلێنكردنی شوێنەكانی دەستبەسەركردنە بۆ دڵنیابوون لەوەی كە ئەنجامدەرانی تاوانە بچووك و ناڕەواكان تێكەڵ بەو كەسانە نەبن كە سزادراون بە تاوانە قورسەكان.
    لە بەرامبەردا وەزیری ناوخۆ دووپاتی كردەوە، "وەزارەت ڕێوشوێنی توند دەگرێتەبەر و سزای ئەو كەسانە دەدات كە دەركەوتووە یاسا و ڕێساكانی كارپێكراویان پێشێلكردووە، یان ئەوانەی سەلمێنراون كە دەستدرێژییان كردووەتە سەر دەستگیركراوان و زیندانیان، ئەشكەنجەیان داوە، یان پێشێلی مافەكانیان كردووە كە وەزارەت بەردەوامە لە دروستكردنی ئەو شوێنانەی كە بەرنامەی چارەسەركردن بۆ ئەو كەسانە لەخۆدەگرێت كە بە تاوانی بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان سزا دراون."
    لەكاتێكدا وەزیری داد ئاماژەی بەوەدا كە "وەزارەت ڕێوشوێنی نوێی گرتووەتەبەر بۆ دڵنیابوون لە شوێنەكانی دەستبەسەركردن كە لەگەڵ ستانداردە نێودەوڵەتییەكاندا بگونجێت"، ڕوونیشیكردەوە كە "قۆناغی داهاتوو شایەتی گۆڕانكارییەكی بەرچاو دەبێت لە هەموو شتێكدا كە پەیوەستە بە خۆراكدان و تەیاركردنی زیندانیانەوە، جگە لە وەرگرتنی فۆرمولەكان كە یارمەتیدەر دەبن لە كەمكردنەوەی قەرەباڵغی لە شوێنەكانی دەستبەسەركردن و ئاسانكاری بۆ ڕێكارەكان بۆ سەردانی خێزانەكانیان ".
    ئاماژەی بەوەشكرد، "وەزارەت دەستیكردووە بە دانانی میكانیزم و تەكنیكە مۆدێرنەكان بۆ چاودێریكردنی كەرەستەی قەدەغەكراو لە زیندانەكان و ناوەندەكانی دەستبەسەركردندا".