بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری سەربازی دەستگیركردنی حەوت تیرۆریستی مەترسیدار لە پێنج پارێزگا ڕاگەیاند.
بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری سەربازی لە ڕاگەیەنراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە "بە ئۆپەراسیۆنی پێشوەختە و هەوڵی بێوچانی بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری سەربازی ی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی سامەڕا و لیواكانی حەوت و هەشت و شانزدە و حەڤدە، و بە هاوكاری هەواڵگری و هێزێك لە لیواكانی ئەو فەرماندەییانە، بۆسەی توند لە پارێزگاكانی بەغدا، ئەنبار، كەركوك، سەلاحەدین و نەینەوا، كە لە ئەنجامدا (7) تیرۆریستی داواكراو دەستگیركران و كە ئەم تیرۆرستانە داوا كراو بوون لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری بەپێی بڕگەكانی ماددەی (4 تیرۆر) .