بە ژمارە... بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بۆ دروستكردنی پلەی وەزیفی

ناوخۆ
  • 2-02-2023, 15:29
  • +A -A

     بەغدا - INA

    ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران وردەكاری بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیران بۆ درووستكردنی پلەی وەزیفی ڕاگەیاند.
    ئەمینداریەتی گشتی، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە، "ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا، لە پێنجەمین دانیشتنی ئاسایی خۆیدا، كە لە 1/31/2023 بەڕێوەچوو، ئەمانەی خوارەوە پەسەند بكات".
    یەكەم: وەزارەتی دارایی پلەی وەزیفی لە چوارچێوەی بودجەی بەش و دامەزراوەكان دروستكردووە، بەپێی ئەمانەی خوارەوە:
    1. رەخساندنی (80) پلەی وەزیفی لە چوارچێوەی بودجەی پارێزگای میسان/بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵ، لە چوارچێوەی خەرجی كارپێكردنی پارێزگاكە.
    2. رەخساندنی دوو پلەی وەزیفی له چوارچێوه ی بودجه ی وه زاره تی شارەوانی ئاوەدانكردنەوەی / سه نته ڕی وه زاره تی، له چوارچێوه ی خه ڕجی كاركردنی وه زاره تی شارەوانی و ئاوەدانكردنەوەی ونیشته جێكردن.
    3. رەخساندنی (132) پلەی وەزیری لە چوارچێوەی بودجەی وەزارەتی كشتوكاڵ/سەنتەری وەزارەت لە چوارچێوەی خەرجی كارپێكردنی وەزارەتی كشتوكاڵ.
    4. رەخساندنی (148) پلەی وەزیفی لە چوارچێوەی بودجەی وەزارەتی كشتوكاڵ/ بەشی ڤێتێرنەری، لە چوارچێوەی خەرجی كارپێكردنی ئەو بەشەی پێشتر ئاماژەی پێكراوە.
    5. رەخساندنی (38) پلەی وەزیفی لە چوارچێوەی بودجەی ئەمینداریەتی گشتی پەرلەمان، لە چوارچێوەی خەرجی كارپێكردنی ئەنجوومەنی پێشوودا، هەروەها خستنەڕووی جیاوازی لە بڕی ساڵانەی (395,806,800) دینار بۆ بودجەی گشتی سكرتاریەتی پەرلەمان لە چوارچێوەی ڕەشنووسی یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی دارایی / ٢٠٢٣.
    6. رەخساندنی (437) پلەی وەزیفی لە چوارچێوەی بودجەی وەزارەتی كشتوكاڵ/ بەشی دارستان و بیابانبوون، لە چوارچێوەی خەرجی كارپێكردنی ئەو بەشەی پێشتر ئاماژەی پێكراوە.
    7. رەخساندنی (71) پلەی وەزیفی لە چوارچێوەی بودجەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەربەلا، لە چوارچێوەی خەرجی كارپێكردنی ئەو ئەنجومەنەی كە پێشتر ئاماژەی پێكراوە.
    8. هەمواركردنەوەی بڕگەی (3)ی بڕیارنامەی ئەنجومەنی وەزیران (370ی ساڵی 2022)ی سەبارەت بە دروستكردنی پلەی وەزیفی لە چوارچێوەی بودجەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی/زانكۆی تەكنیكی فورات ئەوسەت، بەجۆرێك ژمارەكە ببێتە (706). ) پلەی وەزیفی لەبری (766) دوای دوورخستنەوەی (60) پلە.
    دووەم: رێگا نادرێت بە بەلایەنی ناوبراوە لە دانانی گرێبەستی نوێ یان كاركردن بە شێوەی رۆژانە لە داهاتوودا.