دەستگیركردنی دوو ئەندامی رێكخراوی تیرۆرستی داعش لەسەلاحەدین

ئەمنی
  • 2-02-2023, 15:28
  • +A -A

    بەغدا -INA

    ئەمڕۆ پێنجشەممە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی دەستگیركردنی دوو ئەندامی رێكخراوی تیرۆرستی داعش لەسەلاحەدین 
    و هەڵوەشاندنەوەی باندێكی ساختەكاری لە بەغدای ڕاگەیاند.
    شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە ڕاگەیەندراوێكدا كە كۆپییەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە و تێیدا هاتووە: "مەفرەزەكانی بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی سەلاحەدین سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایش لە وەزارەتی بەرگری، و بە هەماهەنگی لەگەل مەفرەزەكانی ئاسایشی نیشتمانی و لیوای سی و پێنج – حەشدی شەعبی، توانیان دوو كەسی داواكراو بە تۆمەتی تیرۆر دەستگیر بكەن." و ئەوەش لە ڕێگەی بوونی ئەوانەوە بوو لە قەزای تكریت، و دوو فەرمانی دەستگیركردنیان لە دژی دەركرا بەپێی مادەی (1/4) تیرۆر”، ئاماژەیە بۆ ئەوەی “رێوشوێنی یاسایی بەرامبەریان گیراوەتەبەر و ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری كراون”.
    ئاماژەی بەوەشكرد، "مەفرەزەكانی بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی بەغدای سەر بە هەمان بەڕێوەبەرایەتی توانیان باندێكی تایبەتمەند لە ساختەكاریش هەڵبوەشێننەوە و دوو كەسیان لە بەغدای پایتەخت دەستگیربكەن"، ئاماژەیە بۆ ئەوەی "ئەوان خەریكی ساختەكردنی نووسراوە بوون بۆ وەزارەتەكان و بەڵگەنامە فەرمییەكان، جگە لە دروستكردنی مۆری ساختە لەناو چاپخانەیەك لە بەغدا" .