بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دادگای باڵا، تاوتوێ داوای یاسایی هاووڵاتیانی ئێزیدی لەبەردەم دادگاكاندایە.
لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە دادوەر ، فایق زەیدان سەرۆكی دادگای باڵای فێدراڵی پێشوازی كرد لەمیر حازم تەحسین سەعید ، میری ئێزیدییان لە عێراق و جیهان شاندی یاوەری ، لەوكۆبوونەوەی نێوانیاندا تاوتوێ ساكاڵا یاساییەكانی هاووڵاتیانی ئێزیدی لەبەردەم دادگاكاندا كرد.
هەروەها باس و پێشنیارەكانی هەڵوەشاندنەوەی ئەو داوایانە بەتایبەتی لە كەمپەكانی ئاوارەكان خرایە ڕوو.