کەشناسی...لەهەفتەی داهاتووەوە پێشبینی باران بارین و دابەزینی پلەکانی گەرما دەکات

ناوخۆ
  • 2-02-2023, 11:54
  • +A -A

    بەغداد-INA 
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی کەشناسی، کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوکات پێشبینی باران بارین و دابەزینی پلەکانی گەرما دەکات، کە لە هەفتەی داهاتووەوە دەستپێدەکات.
     دەستەی كەشناسی لە ڕاگەیاندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردویانە، تێیدا هاتووە "کەشوهەوای وڵات بۆ سبەینێ، هەینی، لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور دەبێت، ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور، هاوکات کەشوهەوا لە ناوچەکانی باکور مام ناوەند دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور دەبێت لەگەڵ بارانبارینی نەرم، بەفر لە بەشە شاخاوییەکانیدا دەبارێت، و پلەکانی گەرما کەمێک لە ڕۆژی پێشوو لە بەشەکانی ناوەڕاست و باکوور دادەبەزن، و چەند پلەیەک لە بەشی باشووری وڵات .
     لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "کەشوهەوای ئەمڕۆ شەممە لە ناوچەکانی ناوەڕاست نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت لەگەڵ بارینی بارانێکی سووک لە شەودا دەبارێت، هاوکات کەشوهەوای ناوچەی باکور نیمچە هەور دەبێت و هەندێکجاریش هەور دەبێت لەگەڵ بارانبارین لە شەودا، هەروەها بەفر لە ناوچە شاخاویەكان دەبارێت"، و لە ناوچەی باشوور کەشوهەوا مام ناوەند دەبێت ، سەبارەت بە پلەکانی گەرما، لە بەشەکانی ناوەڕاست و باکوور کەمێک بەرز دەبنەوە، و هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە بەشی باشووری وڵات.
     لە ڕاگەیاندراوێكدا ئەوەش هاتووە كە، "کەش و هەوای ڕۆژی یەکشەممە لە ناوچەی ناوەڕاست نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت، لەگەڵ باران بارین لە بەشەکانی ڕۆژئاوا، هاوکات کەشوهەوای ناوچەی باکور هەور و باراناوی دەبێت، هەروەها بارانەکە سووک بۆ مامناوەند دەبێت لە چڕیدا وەک." تەم و مژ دروست دەبێت و وردە وردە نامێنێت، هەروەها لە ناوچەکانی باشوور کەشوهەوا نیمچە هەور دەبێت، سەبارەت بە پلەکانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە بەشەکانی ناوەڕاست و باکوور، و لە بەشی باشووری وڵات کەمێک بەرز دەبنەوە.
     ئاماژەی بەوەشکرد، "کەش و هەوای ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت، لەگەڵ بارانبارینی پەرشوبڵاو لە ناوچەی ناوەڕاست دەبارێت، هاوکات کەشوهەوای ناوچەی باکور هەور و باراناوی دەبێت و بارانەکە چڕییەکی مامناوەند دەبێت، لەکاتێکدا کەشوهەوا لە ناوچەی باشوور نیمچە هەور بۆ هەور .
     لە خوارەوە خشتەی پلەکانی گەرما بۆ سبەینێ و هەینی و کەشوهەوای ڕۆژانی داهاتوو، بەپێی ئەوەی لەلایەن دەستەی کەشناسیەوە بڵاوکراوەتەوە: